• چه‌ندساتێک له‌گه‌ڵ (
سو سو ساندرێلا )
چه‌ند ساتێک بوو
چرکه‌کانی ئاڵتونی بوو...
وه‌ک فریشته له‌ڕۆحی من و ده‌ریادا
ده‌هات ده‌چوو...
ناوی ساندرێلا گوڵه سوسو
نه‌من توانای خه‌وم هه‌بوو
نه‌ئه‌و باڵه‌کانی هیلاک بوو
جوانتر له گوڵ
له ترپه‌ی دڵ
به‌ڵک و ناسنامه‌ی جوانی بوو
ئاو له لێو و چاوان ده‌هات
زه‌رده‌خه‌نه‌ی تێکه‌ڵ بوو بوو
منیش قاقای پێکه‌وه‌بوون
دیاریم بوو ڕۆژی به‌رات
وه‌ره ئازیز ...
به‌ناو ئاستێره‌کاندا هه‌ڵفڕین
وه‌ره سو سو
هه‌تاکوو زوو
له‌بازاڕی دونیای جوانی
چه‌پکێ پێکه‌نین بکڕین
(
نه‌خشی تۆ؟)