• 
حه‌وته‌مین گوناح*
هه‌رچۆنێک بێ له‌ده‌رگامان دا
پێش ئه‌م له‌خۆ بایی بوونه‌م
میری ئه‌ستێره‌کان بووم
چیرۆکی به سه‌مفۆنیا بونمان
له گه‌شه‌ی په‌نجه‌کانمانه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات
له بیرم دێ که حۆری بووین
له بیرم دێ که هێشتا به‌شیکمان ماسی بوو
هێلانه‌کانمان مه‌مکی ده‌ریاو
ئاوێنه‌کامان رووی یه‌کتر بوو
که گه‌شتینه که‌نار و ووشکانیمان دی
هه‌مووبڕیارمان دا ده‌ریا زویر نه‌که‌ین
که بووینه مرۆڤ ماسی نه‌تۆرێنین
هه‌رچۆنێک بێ له ده‌رگامان دا
پوله‌که ره‌نگاو ڕه‌نگه‌کانمان وه‌رانده ده‌ریاوه
یه‌که‌م گوناهمان به‌رد گرتنه ده‌ریا بوو
ده‌ریامان جێ هێشت ....
یه‌که‌م شه‌ڕمان له‌سه‌ر وشکانی بوو
هه‌ریکه‌و دورگه‌یه‌کمان کرده
هه‌واری خۆ ناشرین کردن
خواوه‌ندمان له‌خۆمان تۆران و
باڵه‌کانمان وه‌رین...
ده‌ستمان کرده ملی نوسین
بۆیه تا ئێستا له‌م مردنه‌دا
به‌دزی ده‌ریاوه هه‌نسک ده‌ده‌ین
هه‌تا ئێستا فڕیناکانمان ده‌نوسین
(
نه‌خشی تۆ؟)