• 
پێڵاوه‌کانم فێری سه‌ما بوون*
ورده ورده په‌نجه‌کانی بارینه سه‌ر لێوی تۆن
تاکو بونه ده‌ریایه‌ک له ناسکی
له‌سه‌ر پیانۆکه‌ی په‌یکه‌رێکی پچووک
یادگاری باوه‌شێک بوو
تۆن و په‌نجه‌ی دوعاشقی سه‌یر بوون
پرچی شه‌پۆل شه‌پۆل
له‌گه‌ڵ سه‌رباداندا ده‌هات ده‌چوو
ژورێکی فراوان
که‌چی تانها جێگای جوانی ئه‌وی تیا ده‌بوو
بۆیه من له شه‌قی دیواره‌کانه‌وه ده‌مڕوانی
وه‌ک هه‌موو پیاوێکی ڕۆژ هه‌ڵاتی
به پێڵاوه‌کانمه‌وه سه‌مام ده‌کرد
په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ژوره‌وه سارد
سارد تر له ده‌ره‌وه....
ئاوازه‌که‌ی باسی کوشتنی من و تۆی ده‌کرد
به ده‌ستی خۆمان...
کاتێ هاستا و ئاوازه‌که‌و
من و دیواره‌کانی جێ هێشت
ڕامکرده ده‌رگای ژوره‌که
بۆ چه پڵه لێدان...
چونکه ئێمه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
ته‌نها چه‌پڵه ده‌زانین
که‌چی ...که‌چی
ته‌نها چۆله‌که‌یه‌ک بوو
له‌ده‌رگاکه‌وه فڕی
منیش پێڵاوه‌کانم فڕی دا
پاش چی...
پاش ئه‌وه‌ی فێری سه‌ما بوون
(
نه‌خشی تۆ؟)